کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ندین په‌نابه‌ری كورد له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ندین په‌نابه‌ری كورد له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١٠ په‌نابه‌ری كورد له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ١١٠ په‌نابه‌ری كورد كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی شاره‌كانی پاوه‌ و جوانڕۆن له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و داوای یارمه‌تی له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ نێو ئه‌و ١١٠ كه‌س ژن و منداڵ بوونیان هه‌یه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.