به‌یانی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به ناوی “ئه‌میر فه‌عال عێراقی”، ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌میر فه‌عال عێراقی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “پڕۆپاگه‌ندا دژبه ڕژیم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئاكامێكی نه‌بووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.