کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی كرێكاری له‌ شاری تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی كرێكاری له‌ شاری تاران 1

ئیبراهیم مه‌ده‌دی، ئه‌ندامی خانه‌نشینكراوی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ئێڤین، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ئیبراهیم مه‌ده‌دی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ، چه‌ندین ساڵه‌ خانه‌نشین بووه‌ و به‌هۆی نه‌خۆشی ناتوانێت له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌. ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی گوڵانی ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی، دوو ڕۆژ پێش ڕۆژی جیهانی كرێكار، له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش بیست ڕۆژ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ سه‌باره‌ت به‌ سناریۆسازی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ساڵی ٩٤، به‌ پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام سزاكه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ یه‌ك ساڵ كه‌م كرایه‌وه‌.