ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خانووی شارومه‌ندانی به‌لووچ له شارستانی سه‌ره‌خس و پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرتی حال وش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه به‌لووچه‌كانی شارستانی سه‌ره‌خس و پێنج كه‌سیان به ناوه‌كانی “سه‌روه‌ر ئه‌وله‌نج” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، ڕه‌سووڵ ئه‌وله‌نج” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، “محه‌ممه‌د ڕۆدینی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، عارف ڕۆدینی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و “ئێقباڵ ڕۆدینی” ته‌مه‌نه ٣١ ساڵیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.