ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، ٩ شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاری وان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس به فه‌رمانی دادستانی پارێزگای وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و ٩ كه‌سیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. پاش دۆڕانی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به حیزبی ده‌م پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكووری كوردستان، شه‌پۆلێك له سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شاره‌داری و چالاكانی مه‌دنی و سیاسی ده‌ستی پێكردووه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له شاری جووله‌مێرگ خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.c