ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوری ١٤٠٢، پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا له شاری چه‌ولیك هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و ١٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له ناوه‌ندی چه‌ولیك و ناوچه‌كانی “هێنه”، “كانی ڕه‌ش” و “بۆگیلان” و ١٨ كه‌س له هاوسه‌رۆكه‌كانی حیزبی به‌رابه‌ری و دیمۆكراسیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤی توركیا، ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ندكراوانی له مافه‌كانی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كردووه و هێشتا له گرتووخانه دا ڕاگیراون.