ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١١ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”جه‌واد ئایاتی”،”سینا ئه‌یازی”،”فایه‌ق حوسه‌ین پوور”،”دیاكۆ خووزستانی”،”هێدی نازمی”،”په‌یمان مه‌نسووری” و “موختار عماره” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد،”كیان حه‌یده‌ری”،”فه‌رزاد سه‌ڵه‌واتی” و “هێمن حاجی میرزایی” خه‌ڵكی شاری سنه و “كارۆ ئۆمیدیان فه‌رد” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.