له ڕۆژانی ڕابردوودا، “سه‌یاد ده‌روێشی” برای هه‌میشه زیندوو “فه‌رجاد ده‌روێشی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری ورمێ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌یاد ده‌روێشی” ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگویزرا. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شۆینی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نیه و ئه‌و به‌ندكراوه له مافی ده‌ستراگه‌یشتن به پاریزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بیبه‌ش كراوه. “فه‌رجاد ده‌روێشی” برای “سه‌یاد ده‌روێشی” ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شارۆچكه‌ی وه‌لیعه‌سری ورمێ گیانی به‌ختكرد.