دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئارام ڕۆحی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی پاوه و “ئاسۆ عه‌بدۆڵڵاهی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی دیوانده‌ره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
“ئارام ڕۆحی”، خێزاندار و خەڵکی گوندی “تورجان”ی سەر بە شاری سەقز، ماوەی ٩ ڕۆژە لەلایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی کارکردن له‌سه‌ر مه‌زرا لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شاری دیوانده‌ره به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هاووڵاتییه‌كیان به ناوی “ئاسۆ عه‌بدۆڵڵاهی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.