کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باوكی “موحسن شكاری” و ٥٠ چالاكی توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌مه‌، باوكی هه‌میشه زیندوو “موحسن شكاری” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندار، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ٥٠ چالاكی توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌وته‌ی پۆلیسی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ٥٠ چالاكی توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ بیانووی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ له‌سه‌ر په‌یجه‌كانیان بانگه‌شه‌یان بۆ به‌شداری نه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس كردووه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو و شوێنی ڕاگێرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ باوكی “موحسن شكاری” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند لیباس شه‌خسییه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-