له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 19 كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار كواسته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری نه‌غه‌ده، “یه‌عقووب شه‌ریف زاده“، “سینا ڕه‌حمانی“، “ئیبراهیم سۆفی” و “ئێحسان خانی“، له‌شاری بانه خوێندكارێك به‌ناوی “نیما سوڵتانی” ناسراو به (ژاكاو)، له‌شاری مهاباد “موحسێن نی‌ك مه‌نێش” و “سه‌عید ڕه‌وغه‌نی“، له‌شاری پاوه “ئایدا ده‌رویشی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “نگین مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، له‌شاری ورمێ “په‌یمان میرزاده“، “ئارمین نه‌بی زاده” و “فه‌ره‌یدوون نه‌بی زاده“ن له‌شاری سنه “جه‌بار ده‌ستباز” ڕۆژنامه‌وان و هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “پووربهگ محه‌ممه‌دی“، له‌شاری سه‌رده‌شت “بێهنام قادری” و له‌شاری پیرانشار “محه‌ممه‌د خزری“، له‌شاری شنۆ “كامبیز شاهی” و “فه‌ریاد ئه‌حمه‌دپوور” و له شاری دیوانده‌ره “په‌یمان ئاقابرایی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.