ڕۆژی پێنجشهممه ٢٧ی مانگی ڕێبهندان، پۆلیسی تورکیا ٧٨ کەسی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندهی پەیوەندیدار بە بوومەلەرزە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبهسهرکرد.
بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی تورکیا 613 کەسی بە تاوانی بڵاوکردنەوەی بابهتی پەیوەندیدار بە بوومەلەرزەكهوه دەستنیشان کردووە و ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر 293 کەسیان لە کارنامەی کاردایە. هەفتەی ڕابردوو لە تورکیا چوونە ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر سنووردار کرابوو. دەسەڵاتدارانی تورکیا هۆکاری ئەم بڕیارەیان بڵاوبوونەوەی هەواڵی درۆ و ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەكاندا ڕاگەیاندووە.