پۆلیسی توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆ له شاری ئیستانبوول و ٣٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ئیستانبوول له‌ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ داخرانی زانكۆكان له تێرمی به‌هار و په‌روه‌رده به شێوه‌ی ئانلاین له ڕێگه‌ی دووره‌وه پاش ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌كه و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه ناڕازین و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به مه‌به‌ستی خۆپێشاندان له به‌رده‌م بینای ئۆپێرای گه‌ره‌كی “كادیكۆی” كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و ٣٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی ناڕازی دژبه ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دروشمیان وتۆته‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراو ڕاگه‌یاندووه.