کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١١ چالاكی مه‌ده‌نی و سنفی له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١١ چالاكی مه‌ده‌نی و سنفی له‌ شاره‌ جیاجیاكانی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ١١ چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری و سنفی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانیپه‌یمان سالموئه‌سعه‌د مێفتاحپاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ گرتووخانه‌ی زیندانی ئێڤین گوازراونه‌ته‌وه‌، له‌ پیرانشار چالاكێكی سنفی موعه‌لیمان به‌ناویسه‌لام شه‌هدیده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه‌، له‌ شاری كه‌ره‌ج موعه‌لمێكی هونه‌رستانی كچانه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌ناویمه‌عسوومه‌ عۆقاب نشینبه‌هۆی پاك كردنی مێمۆری دووربینه‌كانی مه‌دره‌سه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له‌شاری شنۆبه‌ختیار قورفانی، له‌شاری تارانیاسه‌مه‌ن په‌ناهیانخوێنداری زانكۆ ته‌باته‌بایی، له‌شاری ئیلامسه‌جاد خانی، له‌ شاری سه‌قزسه‌ید ماهان حسێنی، له‌شاری مهابادسامان غه‌زاڵیچالاكی مه‌ده‌نی و له‌ شاری سنه‌ دوو مێرمنداڵ به‌ناوه‌كانیهه‌ورام حسێنیته‌مه‌ن ١٥ ساڵ وئالان حسێنیته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌.