به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی تویته‌ری “١٥٠٠ په‌ڕه“، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری قودس به ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس قوتابیانی ناڕازی كه حیجاب فڕی ده‌ده‌ن و دروشم دژبه ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه ده‌گوازننه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانددا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕژیمی كۆمای ئیسلامی به ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس و ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه هێزه‌كانی بۆ سه‌ركوتی خوپێشانده‌ران ده‌گوازێته‌وه و له نوێترین چالاكییاندا بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قوتابیانی ناڕازی له ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه كاردانه‌وه‌ی به‌رینی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی به‌دوای خۆیدا هێناوه.