ڕۆژی شەممە 31ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی زانکۆی پزیشکی قەزوین، لە بەردەم ئەو زانکۆیە دژ بە وەدینەهاتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.
کارمەندانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی بایەخ نەدانی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ئابووری ژیانی هاووڵاتیان، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکە ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان و حراسەتی زانکۆ، نەک تەنیا ڕێگری لە داخوازییە ڕەواکانیان ناگرێت، بەڵکوو هەوڵ دەدەن پەرە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن.
