کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زەوتکرانی داراییەکانی چەندین هاووڵاتی لە پارێزگای زەنجان

زەوتکرانی داراییەکانی چەندین هاووڵاتی لە پارێزگای زەنجان 1 1

سەرۆکی دادگای پارێزگای زەنجان ڕایگەیاندووە کە دژ بە چەندین هاووڵاتی لەو پارێزگایە دۆسیەی ئەمنی پێکهاتووە و بڕیاری زەوتکردنی داراییەکانیان دەرکراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ٦٥ دۆسیە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر” پێکهاتووە و بە وتەی بەرپرسانی قەزایی، بڕیارەکانیان لە زووترین کاتدا جێبەجێ دەکرێن. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەروەها بۆ ٩٢ هاووڵاتی دیکەش بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دوژمن” دۆسیەی قەزایی پێکهاتووە و بڕیاری زەوتکردنی داراییەکانیان دەرکراوە کە لە نێوانیاندا بڕیاری کۆتایی بۆ ١٤ کەس دەرچووە و داراییەکانیان بە زوویی زەوت دەکرێت.