ڕۆژی ڕابردوو، “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە وەڵام بە وتەکانی “مەسعوود پزیشکیان” سەبارەت بە گەرووی هورموز، هوشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی کرد.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ترامپ لە وڵامی وتەکانی سەرۆک کۆماری ڕژیم کە جەختی لە سەر داخستنی گەرووی هورموز کردبوو، ڕایگەیاندووە کە پێویستە لە هەڵوێستەکانی پاشەکشە بکات و هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر درێژە بەم ڕێبازە بدات، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی دەستپێدەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو، دانوستانە ڕاستەوخۆکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، لە سوئیس دەستپێکردبوو و بە هۆکارێکی نادیار، نوێنەرانی ڕژیم پاش ماوەیەک وتوبێژ، دانوستانەکانیان بە جێ هێشتبوو. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە کۆتایی هاتنی دانوستانەکان، ڕاگەیندراوێک بڵاو نەکراوەتەوە و بە تەنیا ئاماژە بەوە کاوە کە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.
