کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

جەخت لە سەر مانەوەی هێزی سەربازی ئیسرائیل لە لوبنان لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە

جەخت لە سەر مانەوەی هێزی سەربازی ئیسرائیل لە لوبنان لە لایەن سەرۆک 1

“ڕۆژی ڕابردوو، بنیامین نتانیاهو” سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، جارێکی تر جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هێزەکانیان تا ئەو کاتەی پێویست بێت لە باشووری لوبنان دەمێننەوە.

نتانیاهو ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل تاکوو پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانی ئیسرائیل دڵنیابکرێت، لە ناوچەی “سنووری ئەمنی” لە باشووری لوبنان دەمێنێتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو بڕیارە ناگۆڕدرێت و پاشەکشەیان لێ ناکەن. بەپێی ڕاپۆرتەکان، نتانیاهو هەروەها هەڵوێستێکی توندی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نیشان دا و دووبارە جەختی کردەوە کە ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.