کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو تیرۆریست و گیان له‌ده‌ستدانی لاوێك له‌شاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: هێزەکانیان لەسەر فەرمانی دادوەر لەناو بازاڕی سلێمانی هەستان بە ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو تیرۆریست و لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتییەک گیانی له‌ده‌ستدا.

پاشنیوەڕۆی دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەر لەناوبازاڕی شاری سلێمانی هەستان بەدەستگیرکردنی دوو تیرۆریست، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا تیرۆریستەکان هەوڵیاندا خۆ ده‌ربازبكه‌ن، بەڵام هێزەکانی ئاسایش گه‌مارۆیان داون و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی سلێمانی، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌داخه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٤ كه‌س له‌ ڕاپه‌ڕین

-

ده‌سته‌به‌سه‌ركردنی ٧ هاوڵا‌تی له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

برینداربوونی ٣ هاووڵاتی له‌ شاری سه‌رده‌شت

-

جێبەکردنی سزای زیندان به‌سه‌ر ٦ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵایه‌تیه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سلێمانی

-

خۆپێشاندان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی تاران و جوانڕۆ

-