بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “پژمان حاجی زاده” هاووڵاتی هەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە 22ی گوڵانی 1405ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕاسی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
