کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاره کانی کوردستان

بەردەوامبوونی قەیرانی گرانی لە شارەکانی کوردستانی 1

بەپێی ڕاپۆرتەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردیان لە شارەکانی وەک بۆکان، کامیاران و نەغەدە بەردەوام کردووە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستییان لەبەردەستدا نییە. هەروەها ئاماژە کراوە کە زۆرێک لە بنەماڵەکان سەرەڕای بەدواداچوون، نەیانتوانیوە پەیوەندی بە نزیکەکانیانەوە بکەن.