ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پترۆشیمی فارابی له به‌نده‌ری ماهشههر، وه‌ك سزایه‌ك به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر دۆخی ناله‌باری كار و ژیانیان، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به‌پێی لێدوانی كرێكارێكی ئه‌و شێركه‌ته، ٢٢ كه‌س له كرێكارانی ئه‌و پێتڕۆشیمیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ن و ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و شێركه‌ته‌دا خه‌ریكی كارن، به‌هۆی داخوازی گۆڕینی شیفتی كاره‌كانیان بۆ ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ئه‌و كرێكارانه له به‌رانبه‌ر كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان كه ده‌كاته مانگێك ٢ میلیۆن تمه‌ن، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و داوایان له به‌رپرسانی ڕژیم كردووه كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.