ڕۆژی پێنجشەممە 28ی جۆزەردان، “جەی دی ڤانس” جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە هەڵوێستێکی تونددا ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گرت.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکدا ئەمریکا لە ئاستی گەیشتن بە پێشکەوتنێکی گرنگ لە ڕێککەوتنەکەدا بوو، تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەیەکی مەدەنیی بەیرووت ڕوویداوە و ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی مەدەنی کوژراون. بە وتەی ناوبراو، ئەو جۆرە هێرشانە “قبووڵ ناکرێن“. هەروەها “جەی دی ڤانس” جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا چاوەڕوانی لە هەردوو لایەن دەکات پابەند بن بە بەڵێنەکانیان و نە “حیزبوڵڵا” هێرش بکات و نە ئیسرائیل کردارە بێ سنوورەکانی لە لوبنان بەردەوام بکات.
