بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئێحسان خودادادی” هاووڵاتی تەمەن 32 ساڵ و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە، بۆ ماوەی چەندین مانگە لە سەرەتاییترین مافەکانی بێبەش کراوە و تەنانەت لە ژێر توندترین ئەکشەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندا بووە. ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل و افساد فی العرض“، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی جددی لە سەر گیانی هەیە. شایانی باسە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی بە کردەوەیان هەبێت.
