کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کشانەوە و بەردەوامی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان

کشانەوە و بەردەوامی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخشەی نوێی چالاکییەکانی هێزەکانیان لە باشووری لوبنان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەشێک لە ناوچەکە کشاوەتەوە، بەڵام هێشتا لە ژمارەیەک شوێنی ستراتیژی جێگیرە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی ئیسرائیل هێشتا تا قووڵایی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە ناو خاکی لوبنان لە ژێر ناویناوچەی ئەمنیئامادەییان هەیە و ئۆپەراسیۆنەکانیان بە ئامانجی نەهێشتنی هەڕەشەکان و پاراستنی سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل بەردەوامن. لە هەمان کاتدا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان بەردەوامن و بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆدا چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان کراونەتە ئامانج.