ڕۆژی سێشەممە 27ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، کۆبوونەوەی دادگایی “ڕەزا موسلیمی“، چالاکی سێنفی موعەلیمان، لە لقی دووەمی دادگای شۆڕشی هەمەدان بەڕێوەچوو.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو کە پێشووتر بە شێوەیەکی نایاسایی و لە ڕەوەندێکی نادیاری دادگای ڕژیمدا تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و تێکدانی بیروڕای گشتی” بەسەریدا سەپێندرابوو، لە کۆبوونەوەیەکی نوێی دادگا ئینقلابی ڕژیم لە شاری هەمەداندا، تۆمەتی “ساز کردنی گروپ دژ بە ڕژیم“ی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە شەورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیان لە ئێران، سەرەڕای ئیدانەی توندی گوشاری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر ئەو چالاکوانە، خوازیاری ئازادی دەستبەجێ و بە بێ مەرجی هەموو فەرهەنگیانی بەندکراوی کردووە.
