ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، وه‌رگیراوانی ئازمونی سه‌رده‌فته‌ری ساڵی ٩٧ له درێژه ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان له‌ئاست بیلاته‌كلیفی دامه‌زراندنیان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری توانای گونجاندنی زیاتر بۆ وه‌رگیراوانی ئه‌م ئازمونه‌ین، چونكه به پێی ماده‌ی ٨ی یاسای به‌رپرسایه‌تی مه‌ده‌نی، هه‌ر كه‌سێك هه‌لێكی دیكه داگیر بكات، ده‌بێ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه و به پێی ماده‌ی ٣ هه‌مان قانوون، ئه‌م قه‌ره‌بووه ده‌بێ گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌وه‌ره بێ، ده‌نا هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه مه‌گه‌ر گونجاو بووبێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی قه‌زایی و سازمانی سه‌بتی ئه‌سناد و ئه‌ملاك ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.