لە کاتژمێر ١١ی ڕۆژی هەینی ١٩ی خەرمانان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی چیاکانی “هەڵگورد” و “بەربەزینیان” بۆ ماوەی ٣٠ خولەک تۆپباران کردووە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزە کوردستانییەکان لە سنووری هەرێمی کوردستان، کەشی ئەمنی شارە سنوورییەکان وەکوو پاوە، مەریوان، بانە، پیرانشار، شنۆ، سەقز و سەردەشت بە تەواوەتی ئەمنی بووە و هێڵەکانی تەلەفوون و ئینتەرنێتیش لەو شوێنانە لاواز بوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له‌و هێرشانه، سپای پاسداران بۆ یه‌كه‌م جار په‌هبادی ئینتحاری به كار هێناوه، هه‌رچه‌ند ئه‌و هێرشانه تا ئێستا زیانی گیانی نه‌بووه به‌ڵام زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گه‌یاندووه‌ته ڕه‌ز و باخاتی خه‌ڵك و ژینگه و سرووشتی ئه‌و ناوچانه.