کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ سنه‌ و مه‌ریوان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌، خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌ر به‌ شاره‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان مه‌راسمی نه‌ورۆزانه‌یان به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر و هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، دانیشتووانی گونده‌كانی به‌رده‌ڕه‌شی مه‌ریوان، چه‌شمییه‌ر و شیانی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ به‌ هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز، هه‌ڵپه‌ڕكێ و ده‌ربڕینی شایی، هاتنی سه‌ری ساڵ و به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان به‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزبایی كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ شار و گونده‌كانی كوردستان، دروشمی “ژین،ژیان،ئازادی”، ئاڵای سوور و جامانه‌ی پێشمه‌رگانه‌یان به‌رز كردۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-