هاوکات لەگەڵ ڕێوڕه‌سمی ده‌یه‌ی فه‌جر، خه‌ڵكی ناڕازی دروشمەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەناوبردنی هێماکانی په‌یوەندیدار بە ده‌یه‌ی فه‌جر، لە شارە جۆربەجۆرەکاندا بەردەوامە. لە سەرەتای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ هه‌موو ساڵێك به‌رپرسانی ڕژیم بە بۆنەی هاتنی “٢٢ی بەهمەن”نه‌وه ئاهەنگ ده‌گێڕن و ئەمە یەکەم جارە کە حكوومه‌ت ڕووبەڕووی قەبارەیەکی وا لە ناڕه‌زایه‌تی و دروشم دان دژ بە خۆی دەبێتەوە.