ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ویدیۆ ڕایگه‌یاند كه چوونه‌ته ناوه‌ندی غه‌زه و ١٣٠ توونێلی هێزه‌كانی حه‌ماسیان له‌ناو بردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌ماس له باكووری غه‌زه‌دا گرتووه، هه‌روه‌ها له كه‌رانه‌ی باخته‌ری شه‌ڕ له نێوان لایه‌نگرانی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هاته ئاراوه و ١٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوچه‌ی “به‌یت لاهیا” له ئۆردووگای جه‌نین و ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به‌چڕی بۆردوومان كراوه و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ده‌یان كه‌س كوژراو و برینداربوون. هه‌روه‌ها له كه‌رانه‌ی باخته‌ری شه‌ڕ له نێوان لایه‌نگرانی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هاتۆته ئاراوه و به‌وهۆیه‌وه ١٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرووته‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه كاره‌ساتباره و ٧٢ هه‌زار بریندار بۆ باشووری غه‌زه و ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌ح گوازراونه‌ته‌وه و هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌ماس ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیلی ١٠ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س ڕاگه‌یاند.