ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وت شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری، به‌نده‌ری ماهشه‌هر، دوورگه‌ی سیری و ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی دیكه‌ی باشووری ئێران دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، ولانانی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.