ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له شووش بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانن ماوه‌ی دوو ڕۆژه كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په دژبه گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار بۆ دیاری كردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی تازه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسماعیل به‌خشی بۆ سه‌ر كار و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ماڵه سازمانیه‌كانیان بوون.