ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكاران، لاوانی قوتابی و خوێندكاران بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕالیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌سه‌ر شه‌قامی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری یه‌كیه‌تیه كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه و مانگرتنه كرێكارییه‌كان، هاتووچۆ و به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌كار كه‌وتووه. خه‌ڵكی فه‌ڕانسه پاش وتاره‌كه‌ی “ئیمانۆئل ماكرۆن” كه ڕایگه‌یاندبوو گه‌ڵاڵه‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی پاش ده‌نگدانی پاڕله‌مان ئه‌خاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه تۆڕه‌تر بوون و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته گه‌شه‌ی كردووه و توندووتیژییه‌كانی پۆلیسیش چووه‌ته سه‌ره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ویزگه‌كانی میترۆ، قه‌تار، فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌شی ئۆتوبووسڕانی له‌كار كه‌وتوون و به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی شارداری به‌ده‌یان تۆن زبڵ و خاشاك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.