ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌ن دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا و ڕێژه‌ی ئه‌و شیركه‌تانه‌ی به‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌ریه په‌یوه‌ست بوون گه‌یشته ٨٧ شیركه‌ت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌ی شاغڵ له سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌ن خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “تام كار” له فوولادی خه‌یامی نه‌یشابوور، شیركه‌تی “مه‌بنا” له پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ند”ی ٢، كرێكارانی شیركه‌تی “تهوسهعهی فوولاد”ی سیرجان، كرێكارانی شیركه‌تی “چگالش” له پاڵاوگه‌ی تاران، كرێكارانی شیركه‌تی “پارس نه‌سب”ی كاروون له فوولادی خووزستان، كرێكارانی شیركه‌تی “ڕه‌میله”، كرێكارانی شیركه‌تی “فه‌راز سازان”ی ڕێگه‌ی ئاسنی شه‌رق، “كرێكارانی شیركه‌تی “تیام سه‌نعه‌ت” له پترۆشیمی گه‌چساران، “كرێكارانی ساتراپ سه‌نعه‌ت” له فازی ١٤ی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه، “كرێكارانی شیركه‌تی یهختیاری له مسی سه‌رچشمه و “كرێكارانی شیركه‌تی پهردازان سه‌مین” له پترۆشیمی سه‌لمانی فارسی په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون.