ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خوێندكارانی زۆربه‌ی زانكۆكانی ده‌وڵه‌تین ئازاد و خسووسی دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی مانیان له خوێندن گرت و له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی علووم پزیشكی گیلان، تاران، كه‌ره‌ج، ورمێ، كوردستان، كرماشان، مه‌شهه‌د، كرمان، شیراز، یه‌زد، خووزستان، زاهیدان، ته‌ورێز و ئه‌راك و زه‌نجان به دروشمه‌كانی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت و “ژنن ژیان، ئازادی” له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان له‌ئاست سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی نیشاندا، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز به دروشمی “له كوردستان تا ته‌ورێز، هه‌ژاری، هه‌ڵاواردن و جیاوازی” و خوێندكارانی زانكۆی كوردستان به دروشمی “له شه‌ریف تا كوردستان، خوێنین ته‌واوی ئێران” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه خوێندكارانی مه‌دره‌سه له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، له‌چكه‌كانیان فڕێ‌دا و به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قام و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئیسلامی نیشاندا و له هه‌ندێك مه‌دره‌سه‌ش خوێندكاران وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌ییان هێنایه خواره‌وه و له‌گه‌ڵ له‌چكه‌كانیان سووتاندیان.