کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ باكووری كوردستان

درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ٢١ ساسه‌تمه‌داری كورد له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی توركیاوه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ٣٨ ئه‌ندامی ده‌م پارتی، هه‌ده‌په‌ و هه‌ده‌ك به‌ڕێوه‌چووه‌ و ٢١ كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ ڕێكخراوه‌ی تیرۆریستی” و “ته‌بلیغ بۆ گرووپی تیرۆریستی” به‌ زیندان مه‌حكووم كراون كه‌ ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “چیده‌م كلیچگون ئوچار” و “جه‌لاله‌دین جان”. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی ماردین له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.