به‌دوای هێرشی به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل و ئه‌گه‌ری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كانی چه‌ند شاری ئێران تا ڕۆژی دووشه‌ممه داخراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌كانی ئێران له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئیسڕائیل، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه و ئۆردۆن ته‌قێندراون، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسڕائیل هێشتا به‌رده‌وامه و به‌رپرسانی نیزامی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاندووه كه قه‌ره‌بووی هێرشه‌كانی سپاس پاسداران له نێو خاكی ئێران ده‌كه‌نه‌وه. به‌و بۆنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كانی تاران، ته‌ورێز، سنه، هه‌مه‌دان، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، شیراز، كرماشان، ئیلام و بۆشێهر تا ڕۆژی دووشه‌ممه داخراون.