ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی خاوه‌نكارانی سه‌نعه‌تی سیمانی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: كوره‌خانه‌ی ٢٢ كارخانه‌ی سیمان كوژاوه‌ته‌وه و كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگیراوه.
وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه له حاڵێكدایه كه كوره‌خانه‌ی كارخانه‌ی سیمان ئه‌بێ ٢٤ كاتژمێری ڕۆژ داگیرسابێت تاكوو وه‌به‌رهێنان تووشی كێشه نه‌بێت. نه‌بوونی گاز و به‌رق بووه‌ته هۆی داخرانی ٢٢ كارخانه‌ی سیمان و به سه‌دان كرێكار له وه‌رزی زستان دا بێكار كراون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ئاماژه به كێشه و گرفتی كرێكارانی بێكاركراو ناكه‌ن.