ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران شارۆمه‌ندی میسری به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی ته‌حریر دژایه‌تی خۆیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌روه‌ی ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل زیادی كردووه و ڕۆژی هه‌ینی هه‌زاران شارۆمه‌ندی میسری له مه‌یدانی ته‌حریری شاری قاهره كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.