ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، لایه‌نگرانی ژینگه له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “لۆتسرات” كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “لۆتسرات” كه پاش ماوه‌یه‌ك داخران، سه‌ر له‌نوێ چالاكیه‌كانی ده‌ستپێكردووه ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی لێكه‌وتۆته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی به مه‌به‌ستی داخرانی ده‌رگای ئه‌و مه‌عده‌نه خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.