شه‌وی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی به‌دیلگیراوانی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژبه كوژرانی سێ بارمته به ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ بارمته‌ی ده‌ستی حه‌ماس له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی باكووری غه‌زه به ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل كوژران و ئه‌و ڕووداوه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو خه‌ڵكی ئیسڕائیل دا به‌دوای خۆیدا هێنا. شه‌وی شه‌ممه هه‌زاران كه‌س به دروشمی “هه‌ر ئێستا شه‌ڕ ڕابگرن” ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی حه‌یفا و تل ئاویو و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست بۆ ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.