ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان داوه ڕێگه له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی بگرن، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران به‌رگریان له خۆیان كردووه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. ناڕازیان به‌لووچ به دورشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “نه غه‌زه، نه لوبنان” گیانم به فیدای ئێران” ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌كان بوونه‌وه، به‌ڵام چه‌ند كه‌س له‌وانه چه‌ند منداڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون و ده‌یان كه‌س به شێوه‌ی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.