شنبه – 8 تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، بەسەدان کەس لە خەڵکی بناری قەندیل لە “کورتەک” و چه‌ند شوێنی بۆردومان كرا‌و كۆبوونه‌وه و هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه‌یان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان مه‌حكووم كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركییه بەچڕی بۆردومانی بناری قەندیل دەكەن و بەو هۆیەوە لە گوندی “بڕەدێیان”ی سنووری ناحیەی سەنگەسەر ئۆتۆمبیلێكی هاوڵاتیان كرایە ئامانج و بەهۆیەوە ٣ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥ هاووڵاتی دیکەش برینداربون كە دوانیان منداڵن. لەلایەکی دیكه‌وه ڕۆژی ھەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی “بێرکم”یان لە سنوری دەڤەری برادۆستی سەر بە قەزای “سۆران” بۆردومان کرد و بەوھۆیەوە ئاگر لە گوندەکە کەوتەوە. شایانی باسه دانیشتووانی بناری قه‌ندیل وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان، خوازیاری ڕاگرتنی كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تیی توركییه بوون.