کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی باری ته‌ندرووستی “ئیلهام مۆده‌ڕسی” له‌ زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج

خراپی باری ته‌ندرووستی ئیلهام مۆده‌ڕسی له‌ زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی “ئیلهام مۆده‌ڕسی” پاش كۆتایی هێنان به‌ مانگرتنه‌كه‌ی ناجێگیره‌ و پێویستی به‌ چاودێری چڕی پزیشكی هه‌یه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ئیلهام موده‌ڕسی” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی سنه‌ و دانیشتووی تاران له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كرا، ناوبراو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان‌ و ناڕوونی باری ته‌ندرووستی بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو مانی له‌ خواردن گرت، “ئیلهام” نه‌خۆشی گه‌ده‌ و ڕووده‌ی هه‌یه‌ و به‌هۆی مانگرتنه‌وه‌ باری ته‌ندرووستی به‌ ته‌واوی تێكچووه‌ و پێویستی به‌ چاوێری پزشكی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن.