شه‌وی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، “فازڵ موسته‌فا” نوێنه‌ی مه‌جلیسی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن گرووپی “حوسه‌ینیون”ی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی تیرۆر كرا به‌ڵام له مردن ڕزگاری بوو و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
به‌دوای ئه‌و تیرۆره “ڕه‌زا ئاغاڵی” له فه‌رمانده‌كانی گرووپی تیرۆریستی تیپی حوسه‌ینیون”ی سه‌ر به سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ئینستاگرامی خۆی ڕایگه‌یاند كه تیرۆری “فازڵ موسته‌فا” نوێنه‌ری مه‌جلیسی میللی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن ئێران و به ده‌ست ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه ئه‌نجام دراوه. به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئازه‌ربایجان، “ڕه‌زا ئاغاڵی” له شاره‌كانی قوم و تاران په‌روه‌رده‌ی نیزامی دیوه و ماوه‌یه‌ك وه‌كوو “به‌رگریكاری حه‌ره‌م” له سووریه شه‌ڕی كردووه.