ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری كارزانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی “مێهراب كوشا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری كارزان ئۆتومبێلی “مێهراب كوشا”یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ئه‌و گه‌نجه‌یان پاش برینداركردن ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”ش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وی لێكرا و ئه‌مجاره‌ش به تووندووتیژیهوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراوه.