کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بە مانەوەی کۆماری ئیسلامی قوتابیانی مەدەرەسەکانیش ئەمنیەتیان نییە

download

شوڕای هاوئاهەنگی تەشەکولە سنفیەکانی فەرهەنگیانی ئێران بڵاوی کردوە کە لە جەریانی هێرشی رۆژی پێنجشەممەی لیباس شەخسیەکان بۆسەر مەدرەسەی شاهد لە شاری ئەردەبیل، قوتابیەک بە هۆی خوێن بەربوونی داخڵیەوە لە نەخۆشخانەی فاتمی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ١٠ دانش ئاموزی دیکەش بریندار و ٧ ی تریش دەستبەسەر کراون.

  بەم جۆرە ژمارەی ئەو منداڵ و تازەلاوانەی کە لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییەدا گیانیان بەختکردوە گەیشتە ٢٤ کەس. بە سەدان منداڵ بریندار و هەران کەسیش دەستبەسەر و زیندانی کراون. لە زۆربەی شارەکان منداڵان و تازەلاوان بەرەو ڕووی گازی فرمێسک ڕێژ و تفەنگی ساچمەیی و تەنانەت گوللەی جنەگی بوونەتەوە. لە چەندین حاڵەتدا بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی گازی فرمێسک ڕێژیان فڕیداوەتە نێو حەوشەی قوتابخانە و کلاسەکانی دەرسەوە و شوشە و پەنجێرەکانیان شکاندوە.

  ماوەیەک لەوە پێش عەلی خامنەیی بە پێی بارودۆخەکە مەسەلەی داعشی تەرح کردو و لە سوخەنڕانیەکدا وتی کە لە حکومەتی داعشدا تەنانەت منداڵانی مەدرەسەکانیش ئەمنیەتیان نەبوو. بەڵام لەم رۆژانەدا ئێمە شاهیدی هێرشی داعش لەژێر فەرمانی خامنەییداین بۆسەر منداڵان و تازەلاوانی قوتابخانەکان. حکومەتی منداڵ کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران کە قەرار بوو زل هێزە جیهانی و ناوچەییەکان بە چۆکدا بێنێ، ئێستا خەریکی کوشتنی منداڵان و بریندار کردنیانە لە قوتابخانەکان و سەرشەقامی شارە گەورە و چکۆلەکانی ئێران. حکومەتی ئیسلامی بێتوانا لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتیە ملیۆنیەکان ناچار دەبێت لە بەرانبەر لاوان و خەڵکی شەریف و ئازادی خوازدا پاشەکشە بکات و درەنگ یان زوو شکستی یەکجارەکی قەبوڵ بکات.

  ١٧ ملیۆن قوتابی و خوێندکار زیاتر لەپێشو لە بەرانبەر حکومەتی کۆنەپەرست و ستەمگەری کۆماری ئیسلامیدا وێستاونەتەوە. ئەو کچانەی کە لە حیجاب و یاسا و ڕێسای مەزهەبی بێزارن، لە پێشەوەی خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامیدا جێیان گرتوە. قوتابیەکان وێنەکانی سەرانی ڕژیم لە کتێبەکان دەکەنەوە و دەدیاندڕێنن و ئاگریان ئەدەن  و یان لەسەر سەقامەکان فڕێیان ئەدەن. وێنەکانی خومەینی و خامنەیی لە دیواری کلاسەکانی دەرس دادەگرن و لەسەریان هەڵدەپەڕن. بەرەی لاو و بە تایبەت ژنان ناگەڕێنەوە بارودۆخی بەرلە کوژرانی ژینا ئەمینی. ئەم خەباتە بە پەیوەست بوونی کرێکاران، وەکیلەکان، فەرهەنگیەکان، خانەنشینان، خوێندکاران، قوتابیان و خەڵکی گەڕەکە هەژار نشینەکانە بەرەو ئەوە دەڕوات پشتی حکومەتی ئیسلامی بشکێنێت.

  ئەمە لە حاڵێکدایە کە مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازی نەوت و پیتڕوشیمی ئێران چۆتە نێو شەشەمین رۆژی خۆیەوە. بە کێشرانی ئاستی ئەم مانگرتن و ناڕەزایەتیانە بەرەو بەشەکانی پیشەسازی نەوت لە باشوری ئێران، شوڕای ڕێکخستنی کرێکارانی پەیمانی نەوت، باسی لە مانگرتنی کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادان کردوە و ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک لە کرێکارانی ناڕازی پیشەسازی پیتڕوشیمی لە عەسەلویەش گیراون.

  مەلا پەڕتوکاو و کۆنەپەرستەکانی حکومەتی ئیسلامی دەبێ بیرێک بۆ بە میلیارد دۆلاری دزین و تاڵان کردنی سەروەت و سامانی خەڵک بکەنەوە. هیج جێگایەکی دنیا بۆ سەرانی ڕژیم ئەمن نابێت و بە دوور دەزاندرێت مەلاکان لە مۆسکۆ و پیکەن جێگایان ببێتەوە و قەبوڵ بکرێن.

  بۆ دابین کردن و زەمانەت کرانی مافەکانی منداڵان و تازەلاوان، بۆ دەبین بوونی ئەمنیەت و ئازادی، بۆ دەستەبەر بوونی ڕیفاە و ژیانێکی ئینسانی، بۆ گەیشتن بە مافی یەکسانی ژن و پیاو ئەم ڕژیم جەنایەتکارە منداڵ کوژە دەبێ بڕوخێندرێت.