کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری بۆکان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری بۆکان 5

 به‌پێی هه‌واڵی گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری بۆكان، بە بۆنەی یەکی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، ڕێوڕەسمێکی شکۆداریان بەڕێوە برد.

 ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکرد. پاشان بۆ ڕێزلێنان لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێبازی ئازادی و بەرابەری و هەروەها گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا، دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگەیەندرا. دواتر کورتە مێژوویەک سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی کرێکار لەلایەن یەکێک لە بەشداربووانەوە خوێندرا. دوایین بەشی ڕێوڕسمەکە بریتی بوو لە قەسە و باسی ئازاد سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری کرێکاران و بە  تایبەت کرێکارانی ئێران و کوردستان، هەروەها هەڵسەنگاندنی دۆخی هەستیاری ناوچەکە بە گشتی و ئێران بە تایبەتی. جێگای ئاماژەیە کە ڕێوڕەسمەکە پاش دوو کاتژمێر بە دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانە لە کەشێکی گەرمی هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات.